(ئەردۆگان سەرۆك وەزیران نییە)
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكى \""بەدەپە\"" لەمیانى كۆبوونەوەى بارستەى پارتەكەى لە پەرلەمانى توركیادا گوتى \""ئەردۆگان بەهەموو شێوەیەك هەوڵى داپۆشینى كۆمەڵكوژییەكەى گوندى رۆبۆسكى سەر بەشارى شڕناخ دەكات. بێ شەرمانەش دەسەڵاتى سووریا بەبێ شەرعى وەسپ دەكا چونكە هاووڵاتییانى دەكوژێ. ئێمەش بەهۆى كوشتنى هاووڵاتییانەوە سەرۆك وەزیرانى و دەسەڵاتدارى ئەردۆگان رەت دەكەین و پێمان رەوا نییە، چونكە دەسەڵاتێكە شەرعییەتى نەماوە\"". ئاژانسەكانى هەواڵى توركیا بڵاویان كردەوە.
دەمیرتاش گوتى \""تۆ باش دەزانى ئێمە سەر بۆ هەڕەشەكانت دانانوێنین، بەڵام لە هەمان كاتدا تۆ باش دەزانی درۆ بكەی، هاووڵاتییان بەكوشت بدەی و لەم نێوەندەشدا خۆت بەبێ تاوان دەربخەى. ئێمە بۆ ئاشكراكردنى بەرپرسیارانى ئەو رووداوە هەموو جۆرە میكانیزمێك بەكار دێنین و رێگە نادەین داپۆشرێ و داوایەكى یاسایی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە ناودەوڵەتییە پێوەندیدارەكانەوە تۆمار دەكەین\"".
"
