سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی نێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ ده‌كات
له دیدارێكدا كه د.رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ ئاماده‌ی بوو ، رۆشنایی خرایه سه‌ر دوایین پێشهاته سیاسیه‌كانی عیراق و دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی گونجاو بۆ ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی ئێستا و هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی بونه‌ته‌وه و به بێ چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه .
سه‌رۆك بارزانی و شاندی نێردراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ تێروانین و بۆچوونی خۆیان سه‌باره‌ت به گیر‌و گرفته‌كان و ته‌نگژه‌كه ئاڵوگۆڕ كرد و هه‌ر دوولاش هاوڕا بوون له سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له پابه‌ند بوون به پرۆسه‌ی دیموكراتی و جیاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له یاسایی و قه‌زاییه‌كان له مه‌سه‌له سیاسییه‌كان و پێویستی به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق له به‌رێوه‌بردنی وڵات‌دا كرده‌وه و شاندی نێردراویش هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م دیده‌ی سه‌رۆك بارزانی .
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا زۆر به وردی باس له بایه‌خ و پێویستی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان كرا بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان له یه‌كخستن و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی خۆیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرده‌وه.
