عەللاوی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمدا کۆ دەبێتەوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە (ئەیاد عەللاوی) لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"لە دیداری ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و (عەللاوی)ـدا تەنگژەی سیاسیی عێراق و کاتی گرتنی کۆنگرەی نیشتمانی دەخرێنە بەر باس.\""
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی داوە کە لەو دیدارەدا سەردانی (عەللاوی) بۆ وڵاتانی عەرەبی تاوتوو دەکرێ."
