وتەبێژی پارتی: هەر ئەم مانگە پۆستەكە وەردەگرینەوە

وتەبێژی پارتی: هەر ئەم مانگە پۆستەكە وەردەگرینەوە
گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (جەعفەر ئیبراهیم) بە “هەولێر”ـی راگەیاند كە لەم مانگەدا پارتی پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرێتەوە و تاكە پاڵێوراویش (نێچیرڤان بارزانی)ـیە.

لەمەڕ ئاڵوگۆڕكردن لە پۆستی سەرۆكی پەرلماندا، (جەعفەر ئیبراهیم) ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستاندا دەكرێ، سەرۆكی پەرلەمان (كەمال كەركووكی) لە پۆستەكەی نامێنێ، بەڵام تا ئێستا پاڵێوراوی پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان یەكلا نەبووەتەوە.
لە بارەی بەشداریكردنی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆنیشەوە لە كابینەی داهاتووی حكوومەتدا، (جەعفەر ئیبراهیم) گوتی: “هێشتا وەڵامی كۆتاییمان لە لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن وەرنەگرتووە لەوەی بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكوومەت دەكەن یان نا، چونكە تا ئێستە بە رەسمی ئەو پرسە باسی لێوە نەكراوە.”
Top