لەبەر شكۆی سەرۆك كۆمار، كورد یەك دەنگ بوو لە بەغدا
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی كوردستانی دكتۆر (سەعید خۆشناو) رایگەیاند كە دوای ئەوەی كۆی پێكهاتەكانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لە ناو پەرلەمانی بەغدادا داوایان لە پەرلەمانتار (حوسێن ئەسەدی)ـی سەر بە لیستی دەوڵەتی یاسا كرد، كە لە بارەی تۆمەتباركردنی سەرۆككۆماری عێراق بەڕێز (جەلال تاڵەبانی)ـیەوە داوای لێبووردن بكات، بەڵام (ئەسەدی) رەتی كردەوە داوای لێبووردن بكات و بەو هۆیەیشەوە ئەندامانی هاوپەیمانیی كوردستانی لە دانیشتنەكە كشانەوە.
دوای كشانەوەی هاوپەیمانیی كوردستانییش، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فڕاكسیۆنی كوردستانی (موحسین سەعدوون) رایگەیاند كە پاش ئەوەی ئەندامانی سەر بە لیستی هاوپەیمانیی نیشتمانی لەبارەی لێدوانەكانی (حوسێن ئەسەدی)ـیەوە پۆزشیان هێنایەوە، ئەندامانی سەر بە هاوپەیمانیی كوردستانی بۆ دانیشتنەكە گەڕاونەتەوە و دانیشتنەكەیش بەردەوام بووە.
