توركیا داوای لێبوردن ناكات

توركیا داوای لێبوردن ناكات
بولنت ئه‌رینگ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی توركیا قه‌ره‌بووی ئه‌م 35 خێزانه‌ كوردانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به‌هۆی بۆردومانێكی فرۆكه‌كانی توركیا له‌ نزیك سنووری نێوان توركیا و عێراق كوژران .

ئه‌رینگ له‌ لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا رووینكرده‌وه‌ كه‌ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی ئه‌م خێزانانه‌ دوای دوو رۆژی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ حكومه‌تی توركیا به‌فه‌رمی داوای لێبوردن ناكات.
Top