بەهۆى رووداوەكەى شڕناخ ئێران رەخنە لە توركیا دەگرێ

بەهۆى رووداوەكەى شڕناخ ئێران رەخنە لە توركیا دەگرێ
بەهۆى بۆردمانكردنى باڵەفڕە شەڕوانییەكانى توركیا بۆ سەر گوندى ئۆڕتاسوو سەر بەشارى شڕناخ و كوشتنى 36 هاووڵاتیی سڤیڵى لێ كەوتەوە، ئێران رەخنەى توندى ئاراستەى حكوومەتى توركیا كرد و بەكوشتنى هاووڵاتییانى تۆمەتبار كرد.

بەپێى هەواڵێكى ئاژانسى \"سەمان یۆڵو\""ى توركى، ئیقبال محەمەدى سەرۆكى بارستەى كورد لە پەرلەمانى ئێران لەبارەى بۆردمانە ئاسمانییەكەى باڵەفڕە شەڕوانییەكانى توركیا و كوشتنى 36 هاووڵاتیی كورد رەخنەی توندى ئاراستەى حكوومەتى توركیا كرد و بەكوشتنى هاووڵاتییانى خۆى تۆمەتبارى كرد.

محەمەدى ئەمڕۆ دووشەم لە لێدوانێكى بۆ ئاژانسى \""میهرا\""ى ئێرانى گوتى، حكوومەتى توركیا لە پلاتفۆڕمە ناودەوڵەتییەكاندا خۆى بەپشتیوانكەرى گەلە ستەمدیدە و ستەملێكراوانى دنیا دەزانێ و بەردەوام بەرگرییان لێ دەكات، كەچى خۆى هاووڵاتییانى سڤیڵ بەكوشت دەدا و رێزیان لێ ناگرێ.

محەمەدى بانگەشەى تێكڕاى رێكخراوە پێوەندیدارەكانى كرد بۆ ئەوەى لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بكەن و حكوومەتى توركیا بەهەموو شێوەیەك سزا بدەن و گوتى، ئێمەى بارستەى كورد لە پەرلەمانى ئێران داوا دەكەین لێكۆڵینەوە ئەنجام بدرێ و تۆمەتباران بەزووترین كات سزا بدرێن.

درەنگانى شەوى 28ى كانوونى یەكەم/دیسێمبەر، باڵەفڕە شەڕوانییەكانى توركیا، بەپێى زانیارییەكى هەواڵگرییەوە گوندى \""ئۆڕتاسوو\""ى شارۆكەى ئۆڵودەرەى سەر بەشارى شڕناخ/1174 كم باشوورى رۆهەڵاتى ئەنقەرە/ كە زۆر نێزیكە لە سنوورى هەرێمى كوردستان بۆردمان كرد و 36 هاووڵاتیی هاتنە كوشتن و 13 كوژراو لە تەمەنى نێوان 12-18 سالأ دەبن. سوپاى توركیا راى گەیاند كە بۆردمانەكە بۆ چەكدارانى پەكەكە ئەنجامدراون نەك قاچاخچییەكانى گوندەكە كە بۆ هێنانى سووتەمەنى ئاودیوى سنوور بووبوون و ئەو شوێنەى كە ئەوان بەكاریان هێناوە، شوێنى دزەكردنى \""پەكەكە\""یە بۆ ناو خاكى توركیا. "
Top