راپرسییه‌ك: كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م‌ له‌ هەندێک بواردا سه‌ركه‌وتوو و لە هەندێکیش ناسەرکەوتوو بووە

راپرسییه‌ك: كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م‌ له‌ هەندێک بواردا سه‌ركه‌وتوو و لە هەندێکیش ناسەرکەوتوو بووە
ئه‌نجامه‌كانی‌ راپرسییه‌ك ده‌ڵێت كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم لە بواری زانستی و پرۆژەی تواناسازی و بەرزکردنەوەی مووچەدا سەرکەوتوو بووە و هاوکات، نه‌یتوانیوه‌ گرانیی‌ بازاڕ كۆنترۆڵ‌ بكات و له‌ به‌كارهێنانی‌ سامانی‌ سروشتیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و له‌ پاراستنی‌ سنووره‌كانی‌ هه‌رێمیشدا بێتوانا بووه‌.


رێكخراوی‌ لاوی‌ كورد، دوێنێ‌ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌نجامه‌كانی‌ راپرسییه‌كی‌ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا كار و چالاكییه‌كانی‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2011 له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگێنراوه‌.

له‌ به‌شێك له‌ ئه‌نجامی‌ راپرسییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ته‌نیا 5%ی‌ ده‌نگده‌ران پێیانوایه‌ كابینه‌ی‌ شه‌شه‌م له‌ بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان كاری‌ به‌رچاوی‌ كردووه‌ و كۆنترۆڵكردنی‌ گرانیی‌ بازاڕ و پاراستنی‌ سنوور و سوودوه‌رگرتن له‌ سامانی‌ سروشتی‌ ئه‌و به‌شانه‌ن كه‌ حكوومه‌ت تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و هه‌روه‌ها ته‌نیا 13%ی‌ ده‌نگده‌ران حكوومه‌ت له‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسیه‌كاندا به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌زانن.

به‌ گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ لاوی‌ كورد (هه‌ڵگورد ساڵه‌یی)، پرسیاره‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ 1500 فۆرمدا ئاراسته‌ی‌ چین‌وتوێژه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان كراوه‌.



ده‌قی‌ ئه‌نجامی‌ راپرسییه‌كه‌ به‌مجۆره‌یه‌:

1_ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌: 15% زۆر باشه‌ ، 25% باش، 33.70ناوه‌ند ، 17،30% خراپ، 9% بێ وه‌لاَم.

2_ كه‌رتی‌ كشتوكاڵ: 12.70% زۆر باش، 11,80% باش، 12.30% ناوه‌ند، 27% خراپ، 5%.

3_ رووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ: 10% زۆر باش ، 19.80%باش ، 41% ناوه‌ند، 20.20% خراپ، 8.80 بێ وه‌لاَم.

4_ ئاسایش و پاراستنی‌ هاوولاَتیان، 21.20% زۆرباش، 35%باش، 19%ناوه‌ند، 15.80 خراپ، 8.70 بێ وه‌لاَم.

5_ بایه‌خدان به‌وه‌رزش: 9.30% زۆر باش، 21.20% باش، 45% ناوه‌ند، 15.80% خراپ، 8.70% بێ وه‌لاَم.

6_ بایه‌خدان به‌ خانه‌واده‌ی‌ شه‌هیدان: 22% زۆر باش، 25% باش، 24.9% ناوه‌ند، 16.1 خراپ، 12% بێ وه‌لاَم.

7_ كۆنترڵكردنی‌ گرانی‌ بازاڕ: 9.80% زۆر باش ، 12.13% باش، 15.67% ناوه‌ند، 58.2% خراپ، 4.20% زۆر خراپ.

8_ روَتین: 5.15% زۆر باش، 20.5% باش، 33.5 % ناوه‌ند، 38.20% خراپ، 2.8% بێ وه‌لاَم.

9_ خانه‌نشین: 11% زۆر باش، 34.8% باش، 25% ناوه‌ند، 20% خراپ، 9.20 بێ وه‌لاَم.

10_ گه‌نجان: 15% زۆر باش، 34.85% باش، 28.10% ناوه‌ند، 14.25% خراپ، 7.80% بێ وه‌لاَم.

11_ پێشمه‌رگه‌، 10% زۆرباش، 6% باش، 28% ناوه‌ند، 39% خراپ، 17% بێ وه‌لاَم.

12_ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ زانستی‌: 30.80% زۆر باش، 29% باش، 20.60% ناوه‌ند، 14.20% خراپ، 5.40% بێ وه‌لاَم.

13_ نیشته‌جێبوون: 15.30% زۆر باش، 19.50% باش، 30.70% ناوه‌ند، 24.50 خراپ، 10% بێ وه‌لاَم.

14_ داهاتی‌ تاكه‌كه‌سی: 39% زیادی‌ كردووه‌ ، 22% وه‌كوخۆیه‌تی‌ ، 18% كه‌می‌ كردووه‌ ،16% داهاتی‌ نه‌بووه‌، 5% بێ ولاَم.

15_ به‌رچاوترین و كاریگه‌رترین كاری‌ حكومه‌ت له‌ ساڵی‌ 2011: 25%به‌رنامه‌ی‌ تواناسازی‌ ، پرۆژه‌ی‌ قه‌رزی‌ بچوك 22%، دامه‌زراندن 35%، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ گونده‌كان 5% ، فره‌وانكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسییه‌كان 13%.

16_ ئه‌وكه‌رتانه‌ی‌ حكومه‌ت كه‌متر كاری‌ له‌سه‌ر كردووه‌: گرانی‌ بازاڕ و نرخ 40%، كۆنترۆڵًی‌ جۆری‌ 10%، پاراستنی‌ سنور 20%، دابه‌شكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ و سووه‌رگرتن له‌ سامانی‌ سروشتی‌ 15%. وه‌رگرتنی‌ رای‌ گشتی‌ و رێكخراوه‌كان كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ 5%. پارێزگاری‌ له‌ رۆژنامه‌نوسان10%.



رێكخراوی‌ لاوی‌ كورد رێكخراوێكی‌ ناحكوومیی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2009 دامه‌زراوه‌ و له‌وماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 50 راپرسیی‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا ئه‌نجام داوه‌. باره‌گای‌ سه‌ره‌كیی‌ رێكخراوه‌كه‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێره‌.
Top