كه‌ركوك.. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو گیانله‌ده‌ستدان و برینداربونی 4 هاووڵاتی لێده‌كه‌وێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك-دوز له‌نزیك گوندی قهرهدهری سه‌ر به‌قه‌زای دوز بۆمبێكی چێندراو به‌ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییه‌كدا ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه یه‌كێك له‌سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ناوی ( به‌سام سائیر) گیانی له‌ده‌ستداو باوك و دوو براشی كه له‌گه‌ڵیدا بوون برینداربون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 2-1 هێزه‌كانیان له بازگه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( ئه‌حمه‌د حسێن) ده‌ستگیركردوه كه به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كه‌ركوكه‌وه داواكراوه.
