83 هه‌زار گه‌شتیار بۆ به‌شداری كردن له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتۆته‌ كوردستان

83 هه‌زار گه‌شتیار بۆ به‌شداری كردن له‌ ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ هاتۆته‌ كوردستان

بۆ پێشوازیكردن له‌سه‌رى ساڵى 2012 و ئاهه‌نگێران و به‌سه‌ربردنى ساتێكى خۆش، 83 هه‌زار گه‌شتیار له‌ شاره‌كانى ناوه‌راست و خوارووى عێراق و له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان.

نادر رۆستی وته‌بێژی دده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند \" به‌ پێى دوا ئامار كه‌ ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامارى هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ 25 تاكو 31ى 12/2011 به‌م شێوه‌ى خواره‌وه‌ بووه‌\"".
روونیشیكرده‌وه‌ \""له‌م ژماره‌یه‌دا 42 هه‌زار گه‌شتیار سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، 29 هه‌زار گه‌شتیار سنوورى پارێزگاى سلێمانى، 10 هه‌زار گه‌شتیار سنوورى پارێزگاى دهۆك و 2 هه‌زار گه‌شتیار سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیانیان كردووه‌\"".

ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا \""62 هه‌زار گه‌شتیار له‌ شاره‌كانى ناوه‌راست و خوارووى عێراق هاتوون و 21هه‌زار گه‌شتیار له‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم له‌ رێگاى سنووره‌كان و فرۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى گه‌یشتۆنه‌ته‌ كوردستان\"".
وتیشی \""ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ ژماره‌یه‌كى هێنده‌ زۆر گه‌شتیار بۆ جه‌ژنى سه‌رى ساڵ روو له‌ هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌ گه‌شتوگوزارى زستانه‌ روو له‌ بووژانه‌وه‌یه‌ و گه‌شتوگوزارى كوردستان ده‌بێته‌ چوار وه‌رزه‌\""."
Top