گۆڕە بەكۆمەڵەكانی (حەمرین) هەڵدەدرێنەوە

گۆڕە بەكۆمەڵەكانی (حەمرین) هەڵدەدرێنەوە
هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی عێراق درێژەی هەیە و لەم هەفتەیەدا ئەوانەی (حەمرین) هەڵدەدرێنەوە كە هەموویان هاووڵاتیانی كوردی تێدایە.

ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق (د. ئەشواق جاف)، دەڵێت، ژمارەی ئێسك و پروسكی قوربانیانی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی \"حەمرین\"" نەزاندراوە، بەڵام دەركەوتووە كە هەموویان كوردن و لە كارەساتی ئەنفال و كارەساتەكانی دیكەدا كراون بە ژێر خاكەوە.



بەپێی خەمڵاندنەكانی وەزارەتی مافی مرۆڤی عێراق، هەڵدانەوەی گشت گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە ناوچەی حەمرین و بیابانەكانی ناوەڕاست و باشوور، پێیوستی بە نزیكەی 10 ساڵ هەیە؛ كە لەم گۆڕانەدا بە زۆری كورد و عەرەبی شیعە هەن.

لە دوای 2003ـەوە، هەڵدانەوەی گۆڕە بە كۆمەڵەكان دەستی پێكردووە و تا ئێستا بە دەیان هەڵدراونەتەوە. بەپێی ئاماری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم، 350 لە گۆڕەگانی عێراق هاووڵاتیی كوردی تێدایە كە لە حەمرین و بیابانەكانی ڕومادییە\""ـدان."
Top