نزیكی چل گومان‌لێكراو له‌كه‌ركوك ده‌ستگیرده‌كرێن
له‌وباره‌یه‌وه عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئاماده‌ی كه‌ركوك به PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه گه‌ڕه‌كی 1 ی حوزه‌یرانی شاری كه‌ركوكی گرته‌وه كه به‌ئامانجی ده‌ستگیركردن و راوه‌دونانی خهلًَكانی گومان‌لێكراو و داواكراو به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا 39 گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
وتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون خه‌ڵكی پارێزگاكانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عیراقن و به‌بێ پرس و ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی كه‌ركوك و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك هاتوونه‌ته شاره‌كه‌و له‌و گه‌ڕه‌كه‌دا نیشته‌جێبوون، هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا ده‌ستپێكراوه بۆ دڵنیابوون له‌ناسنامه‌یان و راده‌ی په‌یوه‌ندییان به‌تاقم و بانده تیرۆریستییه‌كانه‌وه، چونكه له رابردوودا ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌وانه‌ی له‌و پارێزگایانه‌وه به‌نهێنی دێنه كه‌ركوك په‌یوه‌ندییان به‌گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه‌و بۆ شێواندنی بارودۆخی ئه‌منی كه‌ركوك كار ده‌كه‌ن.
