دوو زانكۆی وڵاتی قوبرس 25 زه‌ماله‌ی خوێندن بۆ خوێندكارانی هه‌رێم دابینده‌كه‌ن
د. گۆڤه‌ند شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی فه‌رمانگه‌ی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه رۆشنبیرییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌ماوه‌ی نێوان رۆژانی 4–11/12 دا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك له زانكۆكانی هه‌ردوو وڵاتی توركیا‌و قوبرسی كرد، ئه‌وانیش 5 زانكۆی قوبرس كه هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت، قوبرسی نێوده‌وڵه‌تی، لیفكه‌ی ئه‌وروپی، شه‌رقی ئه‌لئه‌ده‌نا، كیرنای ئه‌مریكی بوون).
وتیشی: ئێمه وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا تێبینیمان كردووه، ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكارانی كورد به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی خوێندن سه‌ردانی ئه‌و زانكۆیانه ده‌كه‌ن، بۆیه له‌و سه‌ردانه‌ماندا پێمان باشبوو له‌نزیكه‌وه ئاشنای ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی ئه‌و زانكۆیانه ببین و 2 زانكۆی وڵاتی قوبرس 25 زه‌ماله‌ی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ریان بۆ خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكرد، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌زانكۆی لیفكه‌ی ئه‌وروپی 15 زه‌ماله‌ی خوێندنی بۆ ماسته‌رو به‌كالۆریۆس و زانكۆی كیرنای ئه‌مریكی 10 زه‌ماله‌ی خوێندنی بۆ ماسته‌ر له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی كه ئێمه پێویستمان پێیان.
ئاشكراشیكرد كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست 2 رێككه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌و 2 زانكۆیه‌دا ئیمزاكردو بڕیاریشه به‌م نزیكانه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه رێنمایی پێویست بۆ سوودمه‌ندبوونی خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان له‌و زه‌مالانه رابگه‌یه‌نن.
