سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێگه‌یشت.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆیان له‌ باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق و ئه‌و ته‌نگژه‌ سیاسییه‌ كرد كه‌ به‌م دواییه‌ دووچاری پرۆسه‌ی سیاسیی هاتۆته‌وه‌.
هه‌روه‌ها بیروڕایان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ گۆڕییه‌وه‌.
Top