سەرۆکی پەرلەمان: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ پەرلەمانی کوردستان نایاسایییه‌

سەرۆکی پەرلەمان: گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ پەرلەمانی کوردستان نایاسایییه‌
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا هیچ ڕێگایەکی یاسایی نییە دەستووری هەرێم بگەڕێتەوە پەرلەمان. دەستووریش لەناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر نەکراوە تاکو جارێکی دیکە بێتەوە ناو پەرلەمان.



سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان(دکتۆر کەمال کەرکووکی)لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گوتی:\"دەستوور لەناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر نەکراوە. تاکو جارێکی دیکە بێتەوە ناو پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکرێته‌وه‌. دەستووری هەرێمی کوردستان لیژنەی بۆ پێک هێنرا و چەند ساڵی خایاند و پڕۆژەیەکیان ئامادە کرد و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی هاتن سەیریان کرد. پاشان دابەش‌کرا و نزیکەی پێنجهەزار تێبینی هاووڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایه‌نە سیاسییەکانی بۆ هات. لەسەر ڕۆشنایی ئەو تێبینیانە هەمووار کرایەوە و جارێکی دیکە لیژنەکە چاکیان کردەوە، ئینجا خرایە بەردەست سیوشەش لایەنی سیاسی لە ناو کوردستان کە هەر هەموویان ئەوانەی ئێستا لە ئۆپۆزیسیۆنن ئەوانەی لە دەستەڵاتیشن، ئەوانەی کورسیشیان نەهێناوە و لە دەرەوەی پەرلەمانن، هەموویان لەسەری ڕێک کەوتن و بە کۆی دەنگ پڕۆژەکە قبووڵ کرا. ئینجا هاتە ناو پەرلەمان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان نیشانی ڕێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستانی‌دا. ئەویش ڕەزامەندی لەسەر دا.\""
(دکتۆر کەمال کەرکووکی)، هه‌روه‌ها گوتی: \'دوای ئەوەی تێبینیی هەندێک لایەنی برایانی ئیسلامی هەبوو کە ئەویش بەهەند وەرگیرا، ئینجا لیژنەکە پڕۆژەکەی لەسەر ئەو تێبینی و بۆچوونانە ڕێک خستەوە و لەناو پەرلەمان نیشان درا کە ئایا بچێتە ڕیفراندۆم یان نەچێت. بە کۆی دەنگی ئەندامان کە بریتی بوو لە ٩٧ دەنگی ئەندامی پەرلەمان لە ٩٨ ئەندام واتە بە زۆرینەی دەنگ و تەنها یەک دەنگ لەگەڵی نەبوو، بڕیار درا بچێتە ڕیفراندۆم. پاشان بڕیار بوو ڕیفراندۆم لە ٥ـي مانگی حەوت لەگەڵ هەڵبژاردنەکەی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کێشەیان خستە پێش یەکێک ئەندامە باڵاکانی ناو کۆمیسیۆن وتیان ئەمە بابەتێکی سیاسیە و ناکرێت.\""



سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کودستان، له‌ درێژه‌دا گوتی:\""پاشان پەرلەمانی کوردستان کۆ بوویەوە بە کۆی دەنگ دەستەڵاتیان دایە سەرۆکایەتیی هەرێم کە ڕۆژی ڕیفراندۆم دەستنیشان بکەن و بدرێتە ڕیفراندۆم تائێستا کۆمیسیۆنی هەرێمی خۆمان پێک نەهاتووە بۆیە هەرێمی کوردستان پێویستی بە دوو شتی گرنگە یەکەم دەستووری هەبێت دووەم کۆمیسیۆنی باڵای خۆی هەبێت بۆ ئەو جۆرە شتانەی کە پەیوەند و پەیوەستن بە خۆیەوە، نەک هەڵبژاردنی عێراق. چونکە ئەوەی عێراق کۆمیسیۆنی عێراق دەیکات.\""


(دکتۆر که‌مال که‌رکوکی) گوتی:\""گەڕانەوەی دەستوور بۆ ناو پەرلەمانی کوردستان هەڵەیە، چونکە ڕێگایەکی یاسایی بۆ نییە. یەکەم پەرلەمان بڕیاری داوە بە دەنگدان بدرێتە ڕیفراندۆم. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌ریکردووە بۆ کەسێک نییە بە ڕێگایەکی قانوونی بیهێنێتەوە پەرلەمان ئەگەر هەروایش بڵێن بەبێ یاسایی بێتە پەرلەمان. بەڵام دواتریش پەرلەمان دەڵێن بچێتە ڕیفراندۆم یان نەچێت جارێکی دیکە فایدەی نییە. بەڵام ئەگەر چووە ڕفیراندۆم و دەنگی هێنا، ئەوجا ئەگەر ماددەیەکی ناو دەستوورەکە پێویست بە هەموارکردن بکات، لە کاتی جێبەجێکردن یان لایەنێکی سیاسی پێیان گرنگ بێت، ئەم ماددەیە هەموار بکرێتەوە ماددەیەک لە ناو پڕۆژەدەستوورەکە هەیە دەڵێت سەرۆکی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاز بکەن بۆ پەرلەمان پەرلەمانیش بە دوو لەسەر سێ ڕەزامەندی دا ئەچێتە دەنگدان بۆ هەموارکردن یان یەک لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان ماددەیەک یان چەند ماددەیەکی هەموار بکرێتەوە دیسان دەخرێتە پێش پەرلەمان پەرلەمانیش بە دوو لەسەر سێی ڕەزامەندی دا دەچێتەوە هەموارکردن.\""
"
Top