جه‌له‌ولا... ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئه‌فسه‌رێكی سوپا ده‌كوژرێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به PUKmediaی راگه‌یاند: له گه‌ڕه‌كی جه‌ماهیری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێكی سوپا به‌ناوی (زوبیر مه‌زڵوم)، له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی سه‌ردانی پزیشكی كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردن، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆمبێكی موگناتیسی به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ئه‌نجامدا ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی سوتاوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه: ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی جه‌له‌ولا له ڵارێزگای موسڵ ده‌وام ده‌كات و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به.
