سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی ده‌كات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21/12/2011 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی له‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌ سیاسیه‌ی دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بۆته‌وه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه ‌.

له‌مباره‌وه‌ هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵ و كۆششی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی عێراق بۆ سازدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان.
Top