بەئامادەبوونی وەزیری دارایی و سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەى پەرلەمان دەستی پێ كرد

بەئامادەبوونی وەزیری دارایی و سەرجەم فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەى پەرلەمان دەستی پێ كرد
به‌ئاماده‌بوونى وه‌زیرى دارایى و ئابووریی هه‌رێم په‌رله‌مانى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى ژماره‌ 18ى ده‌ست پێ كرد، بایز تاڵه‌بانی وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ وته‌یه‌كدا رِای گه‌یاند، له‌ ساڵی 2011 تا ئێسته‌ 900 ملیار دیناری عێراقی دراوه‌ به‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ و 340 ملیارد دینار به‌ پێشینه‌ی هاوسه‌ریی.

لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرجەم فراكسیۆنەكان ئامادەی بوون لەلایەن سەرۆكى پەرلەمانەوە بەرنامەى كار خوێندرایەوە كە لە چەند بڕٍگەیەكدا خۆى بینییەوە، لەوانە: خوێندنەوەى یەكەمى پێشنیازى یاسایی هەمواركردنى یەكەمى یاساى رێكخستنى خۆپیشاندان لە هەرێمى كوردستان، خوێندنەوەى یەكەمى پێشنیازى یاسایى هەمواركردنى یەكەمى یاساى یەكێتیى مامۆستایانى كوردستان ژمارە 4ى ساڵى 2002 لە هەرێمى كوردستان.

بەشداری ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمانی كوردستان (بزووتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی) لە كاتێكدایە پێشتر رایانگەیاندبوو كە چیتر بەشداری ئەو كۆبوونەوانە ناكەن كە پەرلەمانی كوردستان میوانداری وەزیرەكانی حكوومەتی تیادا دەكا.

\"خوێندنەوەى یەكەمى پرۆژەیاساى رێگە گشییەكان لە هەرێمى كوردستان، خوێندنەوەى یەكەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، خوێندنەوەى یەكەمى پێشنیازى یاسایى دەستەى كوردستانى بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیجى و توێژینەوەى زانستیى لە هەرێمى كوردستان، خوێندنەوەى یەكەمى پرۆژەیاساى جێبەجێكردنى یاساى دووەم هەمواركردنى یاساى پلەبەندى خاوەن پیشە پزیشكى و تەندروستییەكان ژمارە 6ى ساڵى 2000 لە هەرێمى كوردستان\"" ئەمانە بەشێكی تری بەرنامەی كاری دانیشتنەكەن.

لەو بەرنامەیەدا كە كەمال كەركووكی خستیە ڕوو، زیاتر هاتووە، خوێندنەوەى یەكەمى پێشنیازى پاراستنى خاوەندارێتى هزرى و هونەرى لە هەرێمى كوردستان، خوێندنەوەى یەكەمى پرۆژەیاساى دەستەبەركردنى مافە نەتەوە و ئاینییەكانى پێكهاتەكان لە هەرێمى كوردستان، خوێندنەوەى یەكەمى پێشنیازى یاسایى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە هەرێمى كوردستان، بانگهێشتنكردنى وەزیرى دارایى و ئابوورى بەمەبەستى وەڵامدانەوەى پرسیارى پەرلەمانتاران.

بەرنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمان بڕگەی زیاتری لەخۆ گرتبوو بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو پێشنیازە یاساییانەى خوارەوە، پێشنیازى یاساى مافەكانى كەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هەرێمى كوردستان، پێشنیارى یاساى گرینگیدان بەكەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، پێشنیازى یاساى چاودێرىكردن و شیاندنى خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە هەرێمى كوردستان، پێشنیارى یاسایى مافەكانى كورتەباڵا لە هەرێمى كوردستان و پێشنیازى یاسایى تایبەت بە كورتەباڵا لە هەرێمى كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ئەو 5 پرۆژەیاسایەى تایبەت بەكەمئەندامان یەك بخرێت و یاسایەكى توكمەى لێ بەرهەم بهێندرێ.

بايز تالَةباني وةزيري دارايي و ئابووريي حكوومةتي هةريَم لة وتةيةكدا رِاي طةياند، لة سالَي 2011 تا ئيَستة 900 مليار ديناري عيَراقي دراوة بة ثيَشينةي خانووبةرة و 340 مليارد دينار بة ثيَشينةي هاوسةريي و 29 مليارد دينار دراوة بة قةرزي كشتوكالَي و 7 مليار دينار دراوة بة قةرزي ثيشةسازي و 115 مليار دينار دراوة بة يةكةي نيشتةجيَبوون و 774 مليؤن دينار دراوة بة بيمةي بيَكار."
Top