مەلا كرێكار: خۆزگە دەخوازم بۆ دەسەڵاتێك كە بكەوێتە دەست بزوتنەوەی گۆڕان
لە بەشێكی دیمانەكەی مەلا كرێكار دەربارەی ئەوەی ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵات بگرێتە دەست، ئایا ئەو دەگەڕێتەوە كوردستان دەڵێ: پێمخۆشە بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام ئەوە لە پلانمدا نییە ئەوكاتەی ئەوان ئینشەڵا دەسەڵات دەگرنە دەست من داوایان لێ بكەن ئاسانكاریم بۆ بكەن، هەرچەندە ئەمە نەعەیبە نە نوقسانییە نە نائاساییە، بەڵام دەبێ تەماشای دەسەڵاتەكەیان بكەم، كە تا چ ڕادەیەك نیشتمانییانە دەبێت، تا چ رادەیەك یاساییانە دەبێت، تا چ ڕادەیەك خۆی لەبەر فشاری دەرەكی و هاوسێ خراپەكانمان دەگرێت، تا چ رادەیەك هەوڵی پێ دەدرێت و دەیخاتە كار.
مەلا كرێكار قسەكانی لەسەر ئۆپۆزسیۆن تەواو دەكات و دەڵێ: پەیوەندیم بە ئۆپۆزسیۆنەوە نییە، ئۆپۆزسیۆن هەر گۆڕانە، قابیلە پەیوەندیم بە كۆمەڵەوە هەبێت كە ژمارە یەكی ئێرانە?! یان بە یەكگرتووەوە كە لە دیدلێڵیاندا ریزەكانیم جێ هێشتووە.
كرێكار: ئەگەر گەڕامەوە ئایا دەچمە بزوتنەوەی ئیسلامی? ئەمەم پێ خۆشە، بەڵام ئەوە خۆ بڕیارێك نییە هەر خۆم بتوانم بیدەم و جێبەجێشی بكەم.
