له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم 50 پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك جێبه‌جێده‌كرێن

له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم 50 پڕۆژه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك جێبه‌جێده‌كرێن
له‌پێناو گه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم 50 پڕۆژه‌ له‌ ساڵی 2012 دا له‌ شاری كه‌ركوك جێبه‌جێ ده‌كات.
ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د جاف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ PUKmedia راگه‌یاند: له‌ ساڵی 2011 دا بڕی 18 ملیار دینار بۆ كه‌ركوك خه‌رجكراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره‌وه‌، به‌و بودجه‌یه‌ 18 پڕۆژه‌ خراونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌بواره‌كانی (رێگاو بان، كاره‌با، دروستكردنی قوتابخانه‌)، له‌و 18 پڕۆژه‌یه‌ش تائێستا 5 یان ته‌واو بوون و ئه‌وانی تریش له‌ قۆناغه‌كانی ته‌واو بوووندان.
Top