جیاوازی لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی سەردەمی بەعسدا دەبێت
(عەبدولڕەحمان زێباری) كە پارێزەری كەیسی ئەنفال بووە لە دادگای باڵای تاونەكانی عێراق، باس لەوە دەكات كە ئەم بڕە پارەیە بەشێكی بچووكی قەرەبووكردنەوەیە، بەڵكوو قەرەبووی ڕاستینە كەیس بە كەیس دەبێت. هەروەها هی كەیسی ئەنفال ئەوەندەی قەرەبووی كەیسی \"ڕاپەڕینی 1991ـی شیعەكان\"" نابێت. ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەكە باس لە قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی سەردەمی ڕژێمی بەعس بە 10 ملیۆن دینار دەكرێت. هەروەها باس لەوە دەكرێت كە ئەم بڕە وەك \""مینحە\""ـیەكە جیاوازە لە قەرەبووكردنەوە.
ساڵانە بڕێك پارە لە بوودجەی عێراق بۆ قەرەبووكردنەوەی ڕاگوێزراوان و هاوردەكانی سنوروی ماددەی 140 تەرخان دەكرێت، بەڵام لەم ڕۆژانەدا بڕیار درا سنووری ماددەكە فراوانتر بكرێت و \""ڕاگوێزراوان\""ـی گشت عێراق و هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە. بە گوتەی (زێباری)، زیانلێكەوتووانی هەر كەیسێك بە پێی ژمارەی قوربانیان و شوێن و كاتی رووداوەكە و ئامڕازەكانی تاوانەكە و قەبارەی زیانەكان قەرەبووی دەكرێتەوە؛ واتە جیاوازی لە قەرەبووكردنەوەدا هەیە."
