راگه‌یاندنی هه‌رێمی دیاله کاریگه‌ریی خراپی به‌سه‌ر ماده‌ی 140وه نابێ
ئه‌و وه‌ک نموونه خانه‌قین و مه‌نده‌لی که ناوچه‌ی دانه‌بڕاوی کوردستانن خسته به‌رباس و و گوتی که ئه‌گه‌ر هاتوو ناکۆکی له‌باره‌وه دروست ببێت ئه‌وا رێگایه‌کی‌تر هه‌یه که هاووڵاتیان ده‌توانن په‌نای بۆ ببه‌ن، ئه‌ویش راپرسییه.
سه‌رۆکی لیژنه‌ی سکرتارییه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی باڵای جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عێراقی به‌ر له ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌یان له لیژه‌نه‌ی ماده‌ی 140 که له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند که‌کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیان تایبه‌ته به‌و رێنمایی و رێسایانه‌وه که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له به‌غداوه ده‌رکراون.
ئیحسان گوتی که ئه‌وان له 2007وه به رێسا و رێنمایی تایبه‌ت به ناوچه جێناکۆکه‌کان له که‌رکووک و شه‌نگال و خانه‌قین و ... کاریان کردووه و ئێستایش به پێویستی ده‌زانن به رێسا و رێنماییه‌کاندا بچنه‌وه تا ناوچه‌ی زیاتر له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق و هاوکات کوردستانیش بگرێته‌وه.
(ئیحسان)ده‌ڵێ که ئه‌و رێسایانه‌ی له لیژنه‌ی باڵاوه له به‌غدا بڕیاریان لێ‌دراوه زۆرترین راگوێزرا و هاورده و دوورخراوه‌کان له ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌گرێته‌وه. هاوکات گفتوگۆ له باره‌ی رێکخستنه‌وه‌ی په‌یکه‌ری ئێداری لیژنه‌که ده‌کرێن که مه‌به‌ستی ئاسانکاریی زیاتری هاووڵاتیانه.
