شاندێكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
ئه‌مه‌و بڕیاره شاندی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی ده‌زگا باڵاكانی حكومه‌ت و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و ناوه‌نده‌كانی راگه‌یاندن و دامه‌زراوه هزریه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن و دیدار‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ساز بكه‌ن بۆ خستنه‌ڕووی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان عیراق، به تایبه‌ت دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عیراق. هاوكات قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و گه‌شه‌پێدانی كه‌رته جیاوازه‌كان ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌م وڵاته.
