ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا: \"سەرۆكی هەرێم لە هەموو كەس زیاتر داكۆكی لە مافی گەلی سووریا دەكات\"""

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا: \
ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی سووریا (سلێمان گەرۆ) كە یەكێك لە بەشداربووانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی) بووە، لە چاوپێكەوتنێكی \"هەولێر\""ـدا ڕایگەیاند كە هەڵوێستی سەركردایەتیی كورد، بە تایبەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە هەمبەر ڕووداوەكانی سووریا و پشتیوانیكردن لە مافی ڕەوای گەلی سووریا زۆر مێژوویی و بەرپرسیارانەیە.
ئەمەیش لە ئەنجامی ئەوەیە كە (بارزانی) خۆی سەركردەی میللەتێكی ژێردەست بوو كە چەندین ساڵە بە دەست زوڵمەوە دەیناڵاند.

ئەو ئاماژەیشی بەوە دا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان زیاتر لە هەموو كەس داكۆكی لە خواستی گەلی سووریا دەكات، بۆیەیش گەلی سووریا متمانەی تەواوی بەوە هەیە كە كارێكی جیددی لێرە بكرێت، چونكە ئەو پشتیوانییە ورەی گەلی سووریا بەرز دەكاتەوە.

(سلێمان گەرۆ) گوتیشی كە شتێكی نامۆ نییە كە (بارزانی) لە خەمی كارەساتەكانی هاووڵاتیانی سووریادا بێت، چونكە بنەماڵەی بارزان هەمیشە داكۆكیكاربوون لە حەق و عەدالەت. ئەو ئەوەیشی خستە ڕوو كە هەمووی ئەوانە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە كورد لە \""سووریا\"" بێ پێشتیوان نییە و ئەو پشتیوانییەی جەماوەر و دەستەڵاتی هەرێمی كوردستان، گەلی سووریا بۆ گەییشتن بە ترۆپكی ئازادی و ڕزگاربوون لە نەهامەتییەكان وەجۆش دێنێت.

بەرانبەر بەو پێشێلكارییە زەقانەی حكوومەت و بەردەوامبوونی گوشارەكانی سەر كورد (سلێمان گەرۆ) ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە جێگەی داخە ساڵانێكە كورد لەو وڵاتەدا بە هەموو شێوازێكی دەچەوسێتەوە و مافی پەشێل دەكرێت و نموونەیش بە تیرۆركردنی (مەشعەل تەمۆ) دەهێنێتەوە. بە چەوساندنەوە، مافی نەتەوایەتی پێشێل دەكرێت، باشترین نموونەیش تیرۆركردنی (مەشعەل تەمۆ) بوو، كە كاردانەوەیەكی بەرچاوی لەناو سووریا و دەرەوەیدا لێ كەوتەوە و ڕاستیی ئەوەی دەرخست كە سووریا چەندە ترسی لە دەنگی ئازادیخوازانی ئەو وڵاتە هەیە. ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی \""سووریا\"" ڕوونی كردەوە كە هەمووی ئەوانە تەنیا بە قوربانیدان دێتە دی و گەلی سووریایش ئامادەیی تەواوی بۆ قوربانیدان لەو پێناوەدا هەیە.

لە كۆتاییدا (سلێمان گەرۆ) گەشبینیی خۆی بەوە دەربڕی، كە هەموو بەڵگە و ڕاستییەكانی سەرشەقام ئەوە دەردەخەن كە حكوومەتی سووریا لە دواین هەناسەكانی ژیانی خۆیدا دەژیت و پەلەقاژێی مردن لێ دەدات. ئەو پێیشی وایە كە موومكین نییە \""ٍسووریا\"" بگەڕێتەوە دواوە و گەلی \""سووریا\""ـیش لە هەموو كاتێك زیاتر لەسەر داخوازییەكانی پێداگرەو تا ڕەواندنەوەی ئەو هەموو زوڵمەیش كە لێی كراوە، ناوەستێت. "
Top