سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه
له‌دیدارێکدا سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان به‌گه‌رمى به‌خێرهاتنى سه‌رۆکى حکومه‌ت و شاندى هاورێى کرد و هه‌ردوولا له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگیه‌کانى نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له‌پێناو باشتر خزمه‌تکردنى جه‌ماوه‌رى کوردستان و هه‌ماهه‌نگى زیاتر به‌مه‌به‌ستی کاراکردنی رۆڵی په‌رله‌مان له چاودێری کردنی کاروباری حکومه‌ت بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد و هه‌ردولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر کارا کردنی زیاتری چاودێری له‌سه‌ر کاری وه‌زاره‌ته‌کان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌کان و ده‌ستنیشان کردنی سه‌رۆکی ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و بابه‌ته گرنگ و په‌یوه‌نداره‌کانی ژیانی هاوڵاتیان و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تی زیاتر پێیان .
لێپێچینه‌وه‌ی زیاتر له باری ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ده‌ستپێکی سه‌رهه‌ڵدان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێمی کوردستان و هاوکاری کردنیان و دیاری کردنی دانیشتنێکی تری هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندداری په‌رله‌مان و سه‌رۆک فراکسیۆن و لیسته‌کان و وه‌زیرانی په‌یوه‌نددار، و راوه‌ستان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه و ناردنی بۆ په‌رله‌مان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کانی ئه‌ندامان ته‌وه‌رێکی تری گفتوگۆکان بوو.
ئه‌مه‌و هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر کۆی خاڵه‌کان و کارکردن بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به هاوڵاتیان.
