وه‌فده‌كه‌ی كوردانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه

وه‌فده‌كه‌ی كوردانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه
له‌درێژه‌ی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له‌سوریا بۆ میسر له‌گه‌ڵ نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوه‌وه‌.
دكتۆر كامه‌ران حاجی عه‌بدو ئه‌ندامی وه‌فده‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوێنی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌یان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدلحه‌مید ده‌روێش سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی پێشكه‌وتووخوازی كورد له‌سوریا له‌گه‌ڵ نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی كۆبوونه‌ته‌وه‌و له‌و دیداره‌شدا تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سوریا و ره‌وشی ناهه‌مواری كوردو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د دووچاری بوونه‌ته‌وه‌ كراوه‌.
هه‌ردوێنێش ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمان و ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تری سوریا كۆبوونه‌ته‌وه‌.
دكتۆر كامه‌ران حاجی عه‌بدو راشیگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌یان له‌لایه‌ن پارتی وه‌فدی میسرییه‌وه‌ داوه‌تنامه‌یه‌كی ره‌سمییان ئاراسته‌ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌و پارته‌ كۆببنه‌وه‌.
Top