یه‌كێتی ئه‌ورووپا دوو نێرده‌ی نوێ بۆ عێراق و كوردستان دیاری ده‌كات
لازلۆ هۆسار له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، یه‌كێتی پاڵپشتی له‌سه‌روه‌ری یاسا له عێراق و كوردستان ده‌كات كه له لایه‌ن 27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌ورووپا پشتیوانی لێده‌كرێت\".
روونیشیكرده‌وه\"" كارى سه‌ره‌كى نێرده‌ى یه‌كێتى ئه‌ورووپا بایه‌خدانه به سه‌روه‌ری یاس و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ساڵی 2005ـه‌وه تا ئێستا 4 هه‌زار 700 دادوه‌ر و ئه‌فسه‌رى پۆلیس و كارمه‌ندى چاكسازیمان له 250 خولى ئاست به‌رز له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى عێراق رِاهێناوه، هاوكات یه‌كێتی ئه‌ورووپا برِیاری داوه نێرده‌كه‌ی لێر بمینێته‌وه تا ناوه‌رِاستی ساڵی 2012\"".
پاشان لینا لارسۆ سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی كوردستان له هه‌مان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند \"" به هه‌مان شێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له بواری سه‌روه‌ری یاسا و كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان به دادوه‌ر و پۆلیس و ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و بواری چاكسازی دا كارمان كردووه و تا ئێستاش 19 خولی كراوه‌نه‌ته‌وه\"".
"
