سه‌فین دزه‌یی: هه‌رێمى كوردستان به‌بایه‌خه‌وه هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی رۆله‌ى كۆچبه‌رانی ناوچه‌كانی تر‌ى عێراق ده‌دات
سه‌فین دزه‌یی وه‌زیرى په‌روه‌رده، پێشوازی له‌شاندێكى رێكخراوی كۆچ و كۆچبه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) كرد، به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو بوشرا هالی بۆته به‌رِێوه‌به‌رى ئۆفیسی هه‌رێمی كوردستان و باكوورى عێراق و شاندێكی یاوه‌رى..
بوشرا هالی وێرِای پێزانینی خۆی بۆ هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌سه‌رخستنى پرۆژه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستایشی به‌ره‌وپێشچوونى ره‌وشی په‌روه‌رده‌ى كرد‌و خۆشحاڵى خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنى سیستمى خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربرِی..
هه‌روه‌ها خاتوو بوشرا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یۆنیسێف پرۆگرامێكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ بایه‌خدان به‌خوێندنی قوتابییه كۆچبه‌ره‌كان و ته‌رخانكردنی شوێنی خوێندن بۆیان تا له پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌و خوێندن بێبه‌ش نه‌بن و ببنه تاكێكی به‌سوودو رۆلیان هه‌بێت له بنیادنانه‌وه‌ى ولاَته‌كه‌یان..
سه‌فین دزه‌یی وێرِای سوپاسكردنی رێكخراوه‌كه، ته‌واوی پشتیوانى وه‌زاره‌تی بۆ پرۆژه‌كانی (UNHCR) دووپاتكرده‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی مندالاَنی كۆچبه‌ر، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد وه‌زاره‌ت هه‌رده‌م هه‌وڵ ده‌دات خوێندن بۆ هه‌موو تاكێك ده‌سته‌به‌ر بكات، حكومه‌تى هه‌رێمیش به‌دڵێكی فراوانه‌وه رۆله‌ى كۆچ و كۆچبه‌رانی ناوچه‌كانی تر‌ى عێراق له‌خۆی ده‌گرێت وبایه‌خ به په‌روه‌رده‌كردنیان ده‌دات، هه‌وڵیش ده‌دات پێداویستی و داواكارییه‌كانیان دابین بكات...
