بازرگانانی كوردستان بۆ لەمەودووا پێش گەیشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقە ناوی بازرگانیان پێدەدرێت

بازرگانانی كوردستان بۆ لەمەودووا پێش گەیشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقە ناوی بازرگانیان پێدەدرێت
لە درێژەێ سەردانی شاندی باڵای بازرگانی كوردستان بە سەرۆكایەتی دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و ئەندامێتی هەریەكە لە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگای و پیشەسازیسلێمانی و ئەیاد حەسەن سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی دهۆك وئەحمەد عەلی محەمەد نوێنەری بازرگانانی ئیدارەی گەرمیان و شاندێكی بازرگانی كوردستان ،ئەمرۆ 21-11-2011 سەردانی فەرمانگەی پەرەپێدانی ئابوری حكومەتی ئیماراتی شاریقە یان كردوو لە دانیشستنێكدا بریاردرا بۆ لەمەودووا بازرگانانی كوردستان پێش گەیشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقە ناوی بازرگانیان پێدەدرێت .
لەوبارەیەوە شیلان خانەقا نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی لە ئیمارات رایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەكایان شاندی بازرگانانی كوردستان ئەمرۆ سەردانی فەرمانگەی پەرەپێدانی ئابوری حكومەتی ئیماراتی شاریقە یان كردوو و لە لایەن علی سالم محمود وراوێژكارانی ئابوری و كارمەندانی ئەو فەرمانگەیەوە پێشوازی یان لێكراو دوواتر لە دانیشتنێكدا گفتووگۆكرا دەربارەی پەیوەندی بازرگانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات بە گشتی و ئیماراتی شاریقە بە تایبەت ،هەروەها لە و كۆبوونەوەیەدا بریاردرا بۆ لەمەودووا كە ناوی بازرگانی بۆ كۆمپانیا كوردستانیەكان پێش گەیشتنیان بۆ ئیماراتی شاریقە لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی ناوی بارزگانی یان پێدەدرێت .
ناوبراو گوتیشی: هەروەها بریاریشدرا كە بۆ لەمەودووا ئیماراتی شاریقە هاوكاری سەرجەم كۆمپانیا كوردستانیەكان بكات و بیان بەستیتەوە بە سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان بەمەبەستی هاوكاری و پەرەپێدانی ئابوری هەردوولا.
Top