ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌های نزیكه‌ی ملیۆنێك دۆلار كۆمه‌كی ره‌وانه‌ی شاری وان كرد
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه له شاره‌دێی پیرزین بهرِێوهچوو، تێیدا مه‌سرور بارزانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یبوون، كۆمه‌كه ره‌وانه‌ی شاری وان كرا.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی له وته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \"له سه‌ده‌ی رابردوو له چه‌ند قۆناغێك دا خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ به تایبه‌تیش توركیا بوونه، له‌و كاتانه‌دا هاوكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كراوه\"".
روونیشیكرده‌وه \""كۆكردنه‌وه و ناردنی ئه‌و كۆمه‌كانه‌ش له لایه‌ن ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی بۆ پێشكش كردنی هاوكارییه بۆ لێقهوان و زیان لێكه‌وتووان، خه‌ڵكی كوردستانیش پێشوازی زۆریان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كردووه و كۆمه‌كیان پێشكش كردووه\"".
پاشان ئایدن سهڵجهن كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا له هه‌مان رێوره‌سم رایگه‌یاند، به ناوی حكوومه‌تی توركیاوه سوپاسگوزاری خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین به هۆی پێشكش كردنی كۆمه‌ك و هاوكاری به زیانلێكه‌وتووانی بلهرزهكهی شاری وان.
دواتر مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی خێرخوازی بارزانی له گوته‌یه‌كدا رای گه‌یاند \""ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی ئێسته ره‌وانه‌ی شاری وان ده‌كرێت بریتیه له 200 كهرنڤار (كابینه‌ی نیشته‌جێ بوون، 100 wc و 50 حه‌مامی سه‌فه‌ری، هه‌زار و 800 مه‌تر فه‌رش، 400 دۆشه‌ك، 400 به‌تانی، 200 سۆپا، 400 په‌رده، تێكرِای كه‌لوپه‌له‌كان به‌های 949 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی بووه، له‌م برِهش دا مه‌سرور بارزانی به رێژه‌ی 12% دابین كردنی كۆمه‌كه خستۆته ئه‌ستۆی خۆی\""."
