جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌مسا قه‌ڵای هه‌ولێر به سه‌ر ده‌كاته‌وه
دوای به سه‌ركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له خانوو و ئه‌نتیكه له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر، مایڵ سپین له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا خۆشحالی خۆی به به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كوردستان له هه‌موو بواره‌كان دهربرِی، هێماشی بۆ ئه‌وه كرد كه حكومه‌تی نه‌مسا كار بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كان له گه‌ڵ كوردستان ده‌كات و هاتنی ئه‌و شانده‌ش بۆ كوردستان ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و پێشه‌وه ببین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه لای خۆمانه‌وه به بایه‌خه‌وه سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هه‌رێمی كوردستان له بواری سیاسیی و ئابووری دا به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێژێ.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌ی دا له باره‌ی قه‌ڵای هه‌ولێره‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی نه‌مسا رایگه‌یاند:
شانازییه بۆ من كه بوارم بۆ ره‌خسا قه‌ڵای هه‌ولێر كه یه‌كێكه له قه‌ڵا دێرین و مێژووییه‌كانی جیهان به سه‌ر بكه‌مه‌وه، پاراستنی ئه‌و شوێنه مێژووییه زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو مێژووی وڵاته‌كه‌یان بزانن.
