لێژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تاقیگه بیناسازییه‌كانی هه‌رێم كۆبۆوه
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌كێشه‌و گرفته ئیداری‌و تهكنیكیو داراییه‌كانی تاقیگه بیناسازییه‌كان كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی بوونی ژماره‌یه‌كی زیاتری تاقیگه بیناسازییه‌كان كرایه‌وه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ش له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین سهرنجو تێبینی‌و پێشنیاز خرانه‌ڕوو، له‌وانه هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت بهتاقیگهكان بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی كاركردنی سه‌رجه‌م تاقیگه‌كان به‌یاسا رێكبخرێتو یه‌ك سه‌رچاوه‌شیان هه‌بێت نه‌ك وه‌ك ئێستا كه‌هه‌موو ئیمتیازات‌و ده‌سه‌ڵاتیان جیایه‌و هه‌ندێكیان سه‌ربه‌ئه‌نجومه‌نی وهزیراننو هه‌ندێكیشیان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ن.
