فازڵ میرانی: پالێوراوی \"پارتی\"" بۆ وەرگرتنەوەی حكوومەت بۆ دوو ساڵی داهاتوو (نێچیرڤان بارزانی)ـیە. "
ڕوونیشی كردەوە كە پالێوراوی \""پارتی\"" بۆ وەرگرتنەوەی حكوومەت بۆ (2) ساڵی داهاتوو (نێچیرڤان بارزانی)ـیە.
دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بڕیارێكی چوارخاڵیدا حكوومەتی هەرێمی ڕاسپارد كە دەست بە گۆڕانكارییە جیدییەكان بكات، كەشوهەوای سیاسیی هەرێمی كوردستان بەرەو ئارامبوونەوە ڕۆییشت و سەرجەم پێكهاتە و لایەنە سیاسییەكانیش بە بایەخەوە سەیری بڕیارەكانی (سەرۆك بارزانی)ـیان كرد.
سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی)، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی \""شەرقولئەوسەت\""، ڕایگەیاندووە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان مولزیمە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەوە، چونكە بڕیارەكانی سەرۆكی كوردستان پێوەست بوون بە ویست و خواستی ئۆپۆزسیۆن و شەقامی كوردییەوە. هەروەها گوتیشی: \""تەنیا ئەو بڕیارەی كە بە تاوانبارانی ڕووداوەكانی (17)ـی شووباتەوە پێوەستە ستراتیژی \""پارتی\"" و \""یەكێتی\"" بەیەكەوە كۆ دەكاتەوە و بەندەكانی ئەو ڕێككەوتننامەیەیش ڕوون و بەرچاون و حكوومەت مولیزمە جێبەجێیان بكات.\""
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا سكرتێری پارتیی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ڕێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان \""پارتی\"" و \""یەكێتی\"" و بەشداریكردن بە لیستی جیا لە هەڵبژاردنەكانی \""ئەنجوومەنی پارێزگاكان\""ـدا، ئاشكرای كرد كە تا ئەو كاتەی هەرێمی كوردستان دەگاتە ئەو ئاستەی خەباتی هاوبەشمان وا بكات دەست لەو ڕێككەوتننامە هەڵبگرین، بەردەوام دەبێت.
ڕوونیشی كردەوە كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی \""ئەنجوومەنی پارێزگاكان\"" بە لیستی جیا، كاریگەری لەسەر ئەو ڕێككەوتننامە ستراتیژییە نابێت و بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكان لە دوای هەڵبژاردنەكان یەك دەگرنەوە. (فازڵ میرانی)، گوتیشی: \""ئێمە بۆ ئاشتی و سەقامگیری لە هەموو دەرگاكەن دەدەین.\""
هیوایشی خواست كە ڕێككەوتننامەی ستراتیژی ببێتە میساقێكی شەرەف لە نێوان هەموو حزبە سیاسییەكانی كوردستاندا. هەروەها لە لایەكی دیكەیشەوە دوای تێپەڕبوونی (2) ساڵ بەسەر بەڕێوەبردنی كابینەی شەشەم لە لایەن \""یەكێـتیی نیشتمانیی كوردستان\"" و پێدانی ئەو مافە بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیژی بە \""پارتیی دیموكراتی كوردستان\"" بۆ ئەوەی لە (2) ساڵی داهاتوودا حكوومەت وەربگرێتەوە، سكرتێری پارتی (فازڵ میرانی)، بە \""شەرقولئەوسەت\""ـی ڕاگەیاندووە كە بەپێی ڕێككەوتنی ستراتیژی، سەرۆكایەتیی حكوومەت لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا ئاڵوگۆڕی پێ دەكرێت.
دووپاتیشی كردەوە كە (سەرۆك بارزانی) تاكە كەسە بۆ ئەو ڕاسپاردانە و كەس بۆ بڕیاردان بۆ بەرژەوەندیی كورد و كوردستان ڕایناسپێرێت، بەڵام ئەوەیش واتای ئەوە نییە كە دەرگەی ڕاوێژكردن و سەركردایەتیی بەكۆمەڵ دابخرێت. (میرانی)، هەروەها ئاماژەی دا: \""پاڵێوراوی ئێمە بۆ سەرۆكایەتیی حكوومەت جێگری سەرۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی)ـیە، بەڵام بابەتەكە دیراسەی زیاتریشی دەوێت.\""
سكرتێری \""پارتی\"" سەبارەت بە ئەدای كابینەی شەشەمیش، گوتی كە حكوومەتی دكتۆر (بەرهەم ساڵح) لەوەدا چانسی هەبوو كە حكوومەتێكی یەكگرتووی لە سەرۆكی حكوومەتی پێشوو (نێچیرڤان بارزانی) وەرگرت و، ئاماژەیشی بەوە دا كە ئەگەرچی بە شێوەیەكی ڕێژەییە، بەڵام بەرنامەی هەردوو كابینەی پێنجەم و شەشەم لە واری جێبەجێكردندان.
ئاشكرایشی كرد كە بەرنامەی لیستی \""كوردستانی\"" واقیعی و ڕوون بوو، ئەگەرچی بێ كەموكوڕییش نەبوو. لە لایەكی دیكەیشەوە، (فازڵ میرانی) دووپاتی كردەوە كە مافی \""بڕیاردانی چارەنووس\"" تاوان نییە، بەڵام پێویستە هەر بڕیارێك بە پێی بارودۆخی خودی و بابەتییەوە لە ڕووی واقیعی ئەو میللەت و كۆمەڵگەیەوە بدرێت."
