پاش سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری توركیا و به‌لژیكا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 15/11/2011 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گهیشهوه وڵات و له لایه‌ن د.كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سكرتێر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .