رێكخراوێكی جیهانی لێكۆڵینه‌وه له ژینگه‌ی ناوچه بۆردومانكراوه‌كان ده‌كات
كوێستان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وه‌رتێ به PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر داوای رێكخراوی هه‌تیوانی جیهانی، تیمێكی پزیشكانی ئه‌مریكی سه‌ردانی ناوچه‌كانی دۆڵی خانه‌قاو ناحیه‌ی ناودهشتییان كرد‌و له نزیكه‌وه بارودۆخی ژینگه‌ی ئه‌و دوو ناوچه‌یان بینی.
وتیشی: تیمه‌كه پشكنینی وردی بۆ هه‌موو ئه‌و گوندنشینانه ئه‌نجامداوه كه باری ته‌ندروستییان جێگیر نیه‌و گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت پیسبوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌یان كاریگه‌ری به‌سه‌ریانه‌وه دروستكردبێت.
