وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سندوقێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ لێقه‌وماوانی شاری وان راگه‌یاند
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا كه له ته‌ڵاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رِێوه‌چوو، رایگه‌یاند \"بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری پێویست بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری وان له توركیا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار سندوقێكی بۆ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك پێكهێناوه، سندوقه‌كه تا رۆژی پێنجشه‌مه‌ی داهاتوو له وه‌رگرتنی كۆمه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، ئامانجیش له‌م هه‌نگاوه گه‌یاندنی هاوكاریی پێویسته به زیانلێكه‌وتووان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار وتی\""له ده‌ستپێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌كه فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان هاوكارییان پێشكه‌ش كردووه، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له وه‌به‌رهێنه‌ر و به‌لێنده‌ر و بازرگانانی هه‌رێم به سه‌تان هه‌زار دۆلاریان پێشكه‌ش به سندووقه‌كه كردووه و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌شیان به‌لێنی ئه‌وه‌یان پێداوین كۆمه‌كی سندوقه‌كه بكه‌ن\"".
هه‌روه‌ها وتی\"" ئێمه لیژنه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ت پێكده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كه بگاته ده‌ستی زیلانلێكه‌تووان به تایبه‌تیش هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌و برِه هاوكارییه كابینه‌ی نیشته‌جێ بوون دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گرفتی نیشته‌جێ بوون بۆ لێقه‌وماوان بكات.
له باره‌ى پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیش وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، بۆ ساڵی 2012 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌های 3 تریلیۆن و 600 ملیار دیناری عێراقی پرۆژه‌ی له پلانی كاره‌كانی خۆی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی لافاویش له شاری هه‌ولێر دروست نه‌بێت، له چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ڵمه‌تێك بۆ پاك كردنه‌وه‌ی ئاوه‌رِۆكانی پارێزگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستی پێ كردووه."
