سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا پێشوازی له شاندی هه‌رێمی كوردستان كرد
دوا به دوای رێوه‌ره‌سمی پێشوازی كردن، فوئاد حوسێن رێز‌و سڵاوی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا و هیوای سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسی دیموكراتی نێوده‌وڵه‌تی بۆی خواست.
له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا خۆشحاڵی خۆی و وڵاته‌كه‌ی له په‌یوه‌ندی پته‌و و به‌رده‌وام له نێوان ئیتالیا و هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و پشتیوانی خۆیشی بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووپاتكرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشیی عێراق و ناوچه‌كه و رووداوه‌كان باس كران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئیتالیا رۆڵی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به كاریگه‌رو به‌رهه‌مدار وه‌سف كرد.
