هه‌ولێر: یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نه‌وت و غاز له عێراق و كوردستان بهرِێوهچوو
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند\\، له‌م كۆنفرانسه‌دا یه سه‌دان له گه‌وره كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت به‌شدارن و ماوه‌ی سێ رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه\" له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شداربووان گفتۆگۆ له باره‌ی چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی كه‌رتی نه‌وت و گاز له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی ده‌كه‌ن، چۆن بتوانرێ وه‌به‌رهێنه‌ر و كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌رانی نه‌وت له جیهان روو له كوردستان بكه‌ن.
پاشان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وته‌یه‌كدا وتی\"" به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه له هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی روونه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی سه‌قامگیره له رووی ئه‌منی و هه‌بوونی ده‌ره‌فه‌تی كاركردن به تایبه‌تیش له بواری نه‌وت و گاز و غازدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا \""حكومه‌تی هه‌رێم به پێی چوارچیوه‌ی ده‌ستووری عێراق هه‌نگاوی ناوه بۆ ده‌رهێنان و فرِشتن و مامه‌ڵه‌كردن به نه‌وتی هه‌رێم، ئێمه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراق ده‌بین و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی نراوهش له چوار چیوه‌ی یاسا و ده‌ستوور دایه، له دوایین سه‌ردانمان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكه‌وتین په‌ره به كه‌رتی نه‌وت بده‌ین، برِیاریش وایه له ساڵی 2012 دا هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه بۆ ئاستی 175 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا به‌رز بكاته‌وه، زیادكردنی ئه‌و برِهیه له به‌رژه‌وه‌ندی داهاتووی عێراق دایه.
كۆنفرانسه‌كه له لایه‌ن رێكخراوی cwc جیهانی به هاوكاری له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بهرِێوهچوو."
