بارزانی و تاڵه‌بانی نێوانكاری توركیا و په‌كه‌كه ده‌كه‌ن
جندیانی روونیشیكرده‌وه كه هه‌ردوو سه‌رۆ تاڵه‌بانی و بارزانی له‌ئێستادا كارده‌كه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌و پێكدادانه‌ی كه له‌سه‌ر سنور له‌نێوان سوپای توركیا‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا رووده‌دات.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له دوایین سه‌ردانیدا بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بوون بۆ راگرتنی ئه‌و شهڕوپێكدادانهی كه له‌نێوان چه‌كدارانی پژاك و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا هه‌بوو، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌دوایین سه‌ردان و دیداریدا بۆ وڵاتی توركیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆبووه‌ته‌وه‌و حكومه‌تی توركیاش خواستی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕوپێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا.
-pukmedia
