سه‌رۆك مام جه‌لال بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز
به‌ناوى په‌روه‌ردگارى به‌خشنده‌وه میهره‌بانه‌وه ، براى به‌رێز كاك نێچیرڤان بارزانى ، به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی پیرۆزى قوربانه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م ، هیوادارم جه‌ژنێكى شاد و پڕ به‌خته‌وه‌ریى بێت بۆ ئێوه و جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان .
ئومێده‌وارم ئه‌م جه‌ژنه‌ش نوێكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیى به‌هێزى هاوپه‌یمانێتیمان بێت به‌و جۆره‌ى كه كاریگه‌ریى گه‌وره و گرانى هه‌یه له‌سه‌ر ئاشتیى و ئۆقره‌یى له وڵات‌دا و فاكته‌رى پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهاتنى خواستى گه‌له‌كه‌مانه به هه‌مو پێكهاته‌كانییه‌وه . به‌هیواى جه‌ژنێكى شاد‌و پڕ له خۆشیم بۆتان ، هه‌موو ساڵێك هه‌ر به خۆشیى .
براى دڵسۆزتان مام جه‌لال
