د. به‌رهه‌م ساڵح به‌شداری كۆنفرانسی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست‌و ئه‌فریقیای كرد
دوای پێشكه‌شكردنی وتاری به‌ره‌سمی به‌خێرهێنانی د. به‌رهه‌م ساڵح و به‌گرنگ وه‌سفكردنی به‌شداری له‌م كۆنفرانسه‌دا. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتاره‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد‌و سه‌ره‌تا وتی: ئێستا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له گۆڕانكاری خێرا‌و بنه‌ڕه‌تیدایه و پێده‌نێته قۆناغێكی نوێ كه‌له‌زۆر روه‌وه نادیاره، به‌ڵام خه‌ڵك به‌ڕوونی حوكمی دیكتاتۆری و و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكردنی مافه‌كانیان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و داوای ماف و ئازادی و خزمه‌تگوزاری پێویست ده‌كه‌ن به‌پابه‌ندبوون به‌دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی تاكه‌كه‌سیه‌وه، بۆیه ده‌كرێ ئه‌مه به‌سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی ژیانی سیاسی ناوچه‌كه به‌گشتی وه‌سف بكه‌ین و هاوته‌ریبی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی هه‌نگاو بنێین.
سه‌باره‌ت به‌عیراقیش سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: گۆڕانكاری گه‌وره له‌عیراق روویداوه‌و له‌زۆر بواردا ده‌سكه‌وتی گرنگ به‌دیهاتوون كه‌بێگومان ئاسان نه‌بوون، كه‌چی توانرا له‌زۆر بواردا هه‌نگاوی گه‌وره بچینه پێشه‌وه، به‌ڵام بڕوامان وایه هێشتا خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی زیاتره له‌حكومه‌ت و له‌م دۆخه تازه‌یه‌دا، بۆیه ده‌ڵیین هه‌نگاومان ماوه بۆ گه‌یشتن بۆ دیموكراسی و سه‌قامگیری سیاسی كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ته‌واوی هاوڵاتیان بێت، وه‌ك د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئكیدی كرده‌وه ئه‌مه‌ش به‌به‌شداری سه‌رجه‌م پێكهاته‌و لایه‌نه‌كان له‌پرۆسه‌ی حوكمڕانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوورو پابه‌ندبوون پێیه‌وه خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كین، هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدیشی له‌جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراقیش كرده‌وه كه‌تایبه‌ته یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان و یاسای نه‌وت و گاز كه‌به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆسیانه به‌شێكی گرفته‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر ده‌بن و بناغه‌یه‌كی پته‌وتری كاری پێكه‌وه‌ی ده‌ره‌خسێت.
سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كشه كردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له‌عیراق، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وتاره‌كه‌ی خۆیدا وتی : پێویسته قۆناغی دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌تای قۆناغێكی تری هه‌ماهه‌نگی دیپلۆماسی و سیاسی و ئه‌منی تۆكمه بێت له‌نێوان ئه‌مریكاو عیراق و هه‌رێمی كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌جه‌نگی به‌رپاكردنی دیموكراسی و ئازادی و حكومه‌تی خۆشگوزه‌ران بۆ خه‌ڵك سه‌ركه‌وتوو بین و باشتر وه‌ڵامی داخوازی و پێداویستیه‌كانیان بده‌ینه‌وه و ئه‌زموونێكی سه‌ركوتوو بونیات بنێین و ته‌واوی پرۆسه‌ی گۆڕانكاری له‌خزمه‌تی ئه‌واندا یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا له‌كۆنفرانسی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیادا د. به‌رهه‌م ساڵح باسی له هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووری هه‌رێم كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌دا هۆكارێكی گرنگی ئارامی و ئاشته‌واییه‌و په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌ئاستێكی باشدایه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌ی پێی وابوو كوردستان هۆكاری پشێوی و ناجێگیری ناوچه‌كه ده‌بێت، ئێستا له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع سه‌لماندوومانه كه‌كورد ده‌توانێت هاوسه‌نگی پێویست له‌عیراق له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان رابگرێت و رۆڵی له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌یان ببینێت.
هه‌ر له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی: سه‌ره‌ڕای ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانمان له‌هه‌رێمدا كه‌توانیومانه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی ئاوه‌دانی و په‌ره‌پێدانی ئابووری ئه‌نجام بده‌ین و خزمه‌تگوزاری پێویست بگه‌یه‌نینه هاووڵاتیان، به‌ڵام بڕواشمان وایه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی زیاتری له‌حكومه‌ت هه‌یه، ئێمه هه‌رگیز ناڵێین حوكمڕانی كوردستان بێ كه‌موكورتیه، به‌ڵام پێمان وایه به پابه‌ندبوون به‌دیموكراسی و ئازادی و رێزگرتنی مافی هاووڵاتیان ده‌توانین كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نمونه‌یه‌كی جوانی حوكمڕانی بونیات بنێین كه‌تیایدا بایه‌خی زیاتر به‌خواستی خه‌ڵك و خه‌ونه‌كانیان بده‌ین.
له‌كۆتایشدا به‌شێك له‌ئاماده‌بووان سه‌باره‌ت به‌ورده‌كاری دۆخی سیاسی ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێم ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات، پرسیاریان له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی دانه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه به‌ڕێزان د.عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم، سه‌میر سومێدعی باڵیۆزی عیراق له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ئه‌مریكا به‌شداری كۆنفرانسه‌كه بوون.
