سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌ژنی قوربانی له خه‌ڵکی کوردستان و موسڵمانانی جیهان پیرۆز کرد
به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌موو حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی عێراق و جیهان ده‌كه‌م، به تایبه‌تی حاجیانی كوردستان كه ئێستا له په‌نای ماڵی یه‌زدان و مه‌زاری پیرۆزی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێ ) رێوره‌سمی حه‌ج به جێ ده‌گه‌یه‌نن.
هیوادارم هه‌موو رۆژانی گه‌له‌كه‌مان شادی و خۆشی بێت و جه‌ژنی ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ هه‌موو لایه‌ك و ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری باڵ به سه‌ر عێراقی فیدراڵ‌دا بكێشێت و كوردستانیش بكه‌وێته قوناغێكی دیكه‌ی ئاوه‌دان كردنه‌وه و بونیاتنان و پته‌وكردنی گیانی برایه‌تی و یه‌كریزی و پێكه‌وه ژیان كه ئه‌مرۆ بوه‌ته هێمای ژیانی سه‌رده‌میانه.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
9/ژوالحجه/1432 ی كۆچی
5/ تشرینی دووه‌م/2011 زایینی
