ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
له رێوره‌سمی پێشوازییكردنه‌كه‌دا به‌شیر ئه‌تاڵای جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرس و راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ئاماده‌ی بوون .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵیی نێوان سه‌رۆك بارزانی و ئه‌ردۆغاندا ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌ردوولا و ره‌وش و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه باسیان لێوه‌كرا .
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا به‌گرنگ و بایه‌خدار هه‌ڵسه‌نگێنرا و زه‌روره‌تی به‌رده‌وام بوون و پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش دووپات كرایه‌وه .
شایه‌نی باسه هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی كۆتایی به سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ توركیا هێنا و به‌ره‌و ئه‌ورووپا به‌ڕێكه‌وت .
