عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی له‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد

عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی له‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد
له‌ به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا ، ئه‌مرۆ له‌ نووسینگه‌ی كۆماری له‌ ئه‌سته‌نبۆل، عه‌بدوڵڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی كرد له‌ به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و له‌ دیدارێكدا هه‌ردوو سه‌رۆك بارودۆخی ناوچه‌كه‌و گۆڕانكارییه‌كانیان شیكرده‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ عێراقیش باس له ‌پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراسی كرا.

هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌ بایه‌خ و گرنگی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ وڵاته‌كه‌ كرایه‌وه‌.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیاو گرنگی پێشخستنی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ و چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌و گرفتێكیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و دیاڵۆگ ته‌ئكیدی لێكرایه‌وه‌.
Top