ئه‌مرِۆ سه‌رۆكی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات

ئه‌مرِۆ سه‌رۆكی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ وڵاتی توركیا.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" برِیار وایه‌ ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ مسعود بارزانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ خۆ ده‌گرێ سه‌ردانی وڵاتی توركیا ده‌كات\"".
روونیشیكرده‌وه‌\"" له‌میانی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆكی كوردستان دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی باڵای توركیا ده‌بێت\"".
وتیشی\"" سه‌ردانه‌كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێ و له‌ سه‌ر داوه‌تێكی ره‌سمی حكومه‌تی توركیا بووه‌\""."
Top