وه‌زیرى په‌روه‌رده له كۆنگره‌ى یۆنیسكۆ له پاریس: هه‌رێمی كوردستان مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی و لێبوورده‌یی و ئاشتییه
له‌درێژه‌ى دانیشتنه‌كانى كۆنفرِانسى گشتى یۆنسكۆو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كلتوورى ئاشتى له نێو پرۆگرامه‌كانى په‌روه‌رده، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كدا چه‌ند خاڵێكى خسته‌به‌ر چاوى ئاماده‌بووان و ئاماژه‌یدا به پێكه‌وه ژیان و لێبوورده‌یى و مافى خوێندن به زمانى دایك بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به توركمان و كلدان و ئاشورى و ئه‌رمه‌نى یه‌وه.
سه‌فین دزه‌یی داواى له یۆنیسكۆ كرد، هه‌وڵبدات بۆ هاوكارى و دارِشتنى پرِۆگرامى خوێندن له بوارى كۆمهلاَیهتى و له‌خۆگرتنى مافه سه‌ره‌كییه‌كان و بنه‌ما و به‌هاكانى مافى مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیانی و پشتگیریى له مافى خوێندن به زمانى دایك و سه‌رجه‌م ولاَتانی ئه‌ندامانى ئه‌م رِێكخراوهش پابه‌ند بكات به‌جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونى ئه‌م بابه‌ته گرنگه، دووپاتیشی كرده‌وه كه ئهمرِۆ هه‌رێمی كوردستان بۆته مه‌ڵبه‌ندی پێكه‌وه‌ژیانی و لێبوورده‌یی و ئاشتی و مافی سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاكان له هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ركراوه..
له‌په‌راوێزی كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیرى په‌روه‌رده سه‌فین دزه‌یى، له‌لایه‌ن باڵوێزی ئه‌ڵمانیا له‌پاریس به‌به‌شداربوونى وه‌زیرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه‌و چه‌ندین وه‌زیرو باڵوێزو دپلۆماتكارى ولاَتانى تر، بانگهێشتى سهرخوانى ئێواره كرا.
هه‌ر له‌میانى سه‌ردانی ولاَتی فهرِهنسا، وه‌زیرى په‌روه‌رده به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌ردانى دۆستی دێرینی گه‌لی كود خاتوو مه‌دام میترانى كرد، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى و هه‌واڵ پرسینى كه ئێستا به‌ده‌ست نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت، وه‌زیرى په‌روه‌رده ستایشی هاوسۆزى خاتوو میترانی كرد بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد‌و هیوای سه‌لامه‌تی و زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ خواست.
شایانی باسه كۆنگره‌ى 36ى یونسكۆ له پاریس دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى له‌خۆگرت، یه‌كه‌میان رِۆشنبیریى ئاشتى و دووه‌میان گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام، له‌سه‌ر ئه‌م دوو ته‌وه‌ره باسه‌كان درێژه‌یان هه‌بوو و ئاڵوگۆرِى بیر‌و رِایهكان ده‌كرا له نێو هۆڵى كۆنفرانس كه له لایه‌ن شانده‌كانى به‌شدار بوو كه زۆربه‌ى وولاَتانى جیهان ئاماده‌ییان هه‌بوو.
