پاش سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕایه‌وه كوردستان
دوێنێ دووشه‌ممه 31/10/2011 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده یاوه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان و له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له لایه‌ن به‌ڕێزان د . كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومی و حزبییه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا .
جێی باسه به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له تاران كرد و له لایه‌ن به‌رپرس و كارمه‌ندانی نوێنهرایهتیهكهوه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا .
