سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه پێشوازی لێكرا
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران و جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆشنایی خرایه‌سه‌ر پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان و ته‌ئكید له‌سه‌ر بوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌رده‌وام له نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رز نرخێندرا .
