سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه‌

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه‌
مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دیداری كرد.


به‌ پێی ڕاپۆڕتی تایبه‌تی ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆ په‌یامنێر له‌ شاری تاران، سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ یاوه‌ری دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د مه‌جید الشێخ باڵیۆزی عێراق له‌ تاران له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبۆوه‌ و له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران ئاخاوتنیان كرد.
Top