فوئاد حسێن: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌چینه دادگای ئیتیحادی
له سه‌ردانی رابردوویاندا بۆ شاری به‌غدا، وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌ند رێكه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كی كارا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌وانه پرسی نه‌وت و غاز.
د. فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت-ی وت: \"حكومه‌تی به‌غدا به هه‌ڵه له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان تێگه‌یشتووه‌و تهفسیرێكی ناڕه‌وای بۆ ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیاندا بۆمان ده‌ركه‌وت\"".
وتیشی: \""ئه‌گه‌ر به‌غدا ئیعتیراف به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ناكات، هۆی چییه، رۆژانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆی عێراقییه‌وه سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گه‌ڕانه‌وه‌ی سوود و پاره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ده‌ینێرێته ده‌ره‌وه، خۆی له‌خۆیدا دان پێدانانێكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم.
فوئاد حسێن ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و غاز نه‌كرێت، ده‌چینه دادگای باڵای ئیتیحادی و له‌وێ یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه."
